لە پەرلەمانی كوردستان سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوەدەبەن

0
261

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەبارەی بڕیاردان لەسەر پرسی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم و هەروەها بابەتی نوسینەوەی دەستوری هەرێم، سبەی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەنێوان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان بەڕێوەدەچێت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت سبەی بۆچوونی فەرمی یەكێتی لەبارەی هەردوو پرسەكەوە لە كۆبوونەوەكەدا ئاشكرادەكەین.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەروەك لە كۆبوونەوەی پێشووی تری سەرۆك فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری لەسەر درابوو، سبەی پێنج شەممە كۆبوونەوەیەكی گرنگی دیكەی تایبەت بە پرسی نوسینەوەی دەستووری هەرێم و بابەتی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەڕێوەدەچێت، لە كۆبوونەوەی سبەینێدا لەڕێگەی سەرۆك فراكسیۆنەكانەوە بۆچوونی لایەنەكان لەبارەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم و هەروەها یاسای ھەڵبژاردنەكان و پرسی نوسینەوەی دەستوری هەرێم ئاشكرا دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت لە کۆبوونەوەكەی سبەینێدا لەلایەن حزبەكانەوە دەسەڵاتی تەواو درابێتە سەرۆك فراكسیۆنەكان بۆ ئەوەی بۆچوونی فەرمی حزبەكانیان بگەیننە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، چونكە لە كۆبوونەوەكەی پێشووتر هەمووان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە دەبێت سەرۆك فراكسیۆنەكان دەسەڵاتی تەواویان هەبێت بۆ گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر ئەو پرسە گرنگانەی كە سبەینێ دەكرێنە تەوەی كۆبوونەوەكە.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی پێمان وایە كە ئەو بابەتانەی سبەی گفتوۆگیان لەبارەوە دەكرێن سێ پرسی زۆر گرنگن چونكە ڕەهەندی نیشمانییان هەیە و دەبێت كۆدەنگی لایەنە سیاكانی بۆ بەدەستبهێنین، بۆیە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی سبەی ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبین و لە كۆبوونەوەكەشدا ڕابۆچوونی خۆمان لەبارەی هەرسێ پرسی یاسای هەڵبژاردن و نوسینەوەی دەستور و كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ئاشكرا دەكەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this