ئەمڕۆ يەکەم کاروانی کۆچبەران لە بيلارووسياوە دەگەڕێنەوە عێراق

0
166

SNN

وەزارەتی دەرەوەی عێراق کاتژمێر 8ی سەرلەبەيانی ئەمڕۆ يەکەم فڕۆکەی ناردە وڵاتی بيلارووسيا بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لەو وڵاتە گيريان خواردووە و دەيانەوێت بگەڕێنەوە.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد: “بەڵگەنامەى گەشتکردنى  430کۆچبەرى عێراقى گیرخواردووى سنوورى بیلاروسیا تەواوکراوە و ئەمڕۆ دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق”.

وتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق روونیکردەوە: کە تیمەکانى کونسوڵخانەى عێراق لە بیلاروسیا بەردەوامن لە تۆمارمردنى    50کۆچبەرى دیکە کە داواکارى گەڕانەوەیان پێشکەش کردووە.

جەختیشى کردەوە: وەزارەتەکە هەموو هەوڵێکى خۆى دەدات بۆ کارئاسانیکردنى گەڕاندنەوەى ئارەزومەندانەى ئەو کۆچبەرە عێراقییە گیرخواردووانەى سنورى بیلاروسیا و پۆڵەندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this