ئەڵمانیا: کۆچبەرانی سنووری بێلاڕوسیا وەرناگرین

0
385

SNN

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی ئەو کۆچبەرانە ناگرێتەخۆی کە لە بێلاڕوسیاوە هەوڵی چوونەناو ئەڵمانیا دەدەن.

هۆرست زیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەڵمانیا کۆچبەرەکان ناگرێتەخۆی و ئەو دەنگۆیانەش کە لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.

ناوبراو سوپاسی پۆڵەندای کرد کە رێگری لە هاتنەناوەوەی کۆچبەرەکان کردووە و وتی پۆڵەندا لە بەرژەوەندی یەکێتی ئەوروپا کاریکردووە.

ئەم قسانەی وەزیرەکەی ئەڵمانیا دوای ئەوەدێت بە هەزاران کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لە سنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا ماونەتەوە بە ئومێدی ئەوەی رێگەیان پێبدرێت بچنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بەتایبەت ئەڵمانیا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this