کۆڕبەندی مەنامە لە بەحرەين بەڕێوەدەچێت

0
113

SNN

ئەمڕۆ هەينی کۆڕبەندی مەنامە لە وڵاتی بەحرەين دەستيپێکرد و بڕيارە دوو ڕۆژ بخايەنێت، بەشێک لە بەرپرسانی هەرێميش لە کۆڕبەندەکە بەژدارن.

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکايەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بە ياوەری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە؛ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەيشتنە مەنامە بە مەبەستی بەشداريکردنی لە کۆڕبەندەکە.

کۆڕبەندی مەنامە رۆژانی 19-21ی تشرینی دووەم بە ئامادەبوونی چەندین سیاسەتمەدار، بیرمەند، خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهان بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this