راپۆرتێکی ئەمریکی” کازمی پیاوێکی دەگمەن و دڵسۆزە لە مێژووی عێراقدا”

0
284

SNN

مایکڵ نایتس، توێژەر لە سیاسەتی نێودەوڵەتی لە پەیمانگای واشنتۆن لە ئەمریکا لە راپۆرتێکی وردی بەدواداچووندا ئاماژە بەوە دەکات مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پیاوێکی دەگمەنە و خوێنرشتن و وێرانکاری عێراق رەتدەکاتەوە.

راپۆرتەکەی نایتس، بە کورتکراوەی ئاماژە بەوە دەکات” هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاکانی عێراق کە هاوسۆزن بۆ ئێران دەرخەری ئەو راستیەیە کە کازمی لە دوو ساڵی رابردوودا شتێکی کردووە بۆ عێراق کە بە دڵی ئەوان نەبێت، وە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش باش ئەوە دەزانێت دروستبوونی سەرکردەیەکی لێهاتووی وەک کازمی لە ئێستای عێراقدا و لە ژێر کۆمەڵێک فشاردا ئەستەمە، بەڵام روویداوە، ئەمەش هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ ئەوەی عێراق هەنگاو بنێت بەرەو باشتربوون”.

لە راپۆرتەکەشدا ئاماژە بەوە دەکات” کازمی بۆ ماوەیەکی زۆر بەرێوەبەری یەکەی هەواڵگری عێراق بووە، کەواتە لە کاتی ئێستادا باش دەزانێت ئەوانەی کە هێرشیان کردووەتە سەری چ گروپێکی چەکدارە، بەڵام دووبارە لێرەدا وەک پیاوە ئاقڵەکە هیچ کاردانەوەیەکی ئەمنی و سەربازی نەبوو سەرەرانی بوونی دەسەڵاتی تەواو و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، بەڵام دەزانێت دۆخی ئێستای عێراق و بەتایبەتی دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان زۆر ناڕێک و نالەبارە، بە تەواوی لەلایەن گروپە چەکدارە شیعەکانەوە رەتکراوەتەوە، کازمی دەزانێت هەر جوڵەیەکی سەربازی و ئەمنی لەم کاتەدا عێراق دەکاتە گۆمی خوێن، بۆیە دانی بە خۆیدا گرتووە لەسەر ئەو پلانە بەردوامە کە خۆی دەیەوێت”.

لە بەردوامی راپۆرتەکەدا باس لەوەش دەکات، کازمی تاکە سەرۆکوەزیرانە کە بە ئێران و ئەمریکا و گروپە میلیشیاکانی وتووە نەخێر، واتا بەهۆی هەستیاری دۆخی عێراقەوە رەنگە چاوپۆشی لە هەندێک شت بکات، بەڵام کە ئاستی خۆی تێپەڕاند و زانی لەسەر عێراق زۆر دەکەوێت هەر جۆرە کار و بڕیار و ئەجێندایەک بێت دەڵێت “نەخێر”.

لە راپۆرتە ئەمریکیەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کازمی تاکە سەرۆکوەزیرانە کە توانیویەتی هێندە پەیوەندی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەهێزبێت و لە ماوە کەمەی سەرۆکایەتی وەزیرانی زۆرترین سەردانی وڵاتانی دراوسێ و ئیقلیمی و جیهانی بکات و چاوی بە سەرۆکەکانیان بکەوێت و لە هەر وڵاتێک بەڵێنێک و پرۆژەیەک بۆ عێراق بهێنێتەوە.

دەشڵێت” ئەمریکا پشتیوانی پیاوێکی بەهێز و بڕیاردەر دەکات بۆ عێراق، لابردنی کازمیش بۆ هەر سەرۆکوەزیرانێکی دیکە کە بێتە شوێنی ئەو هەڵەیەکی ستراتیژی گەورەیە کە عێراق لەم قۆناغەدا ئەنجامی دەدات”.

لە کۆتایشدا ئاماژە بەوە دەکات: “لەکاتی بوونی دەسەڵاتێکی مەرکزی لە بەغداوە کە بڕیار لەسەر هەموو پارێزگاکانی عێراق دەدات، گرنگە کە سەرکردەیەکی وەک کازمی ئازاو بە هیوایان هەبێت، تا تەواوی یەکە ئیداری و سەربازییەکانی عێراق لە ژێر چەتری خۆیدا کۆبکاتەوە و بڕیاریان پێبدات، پێویستە هاووڵاتیانی عێراق چی لە تاوانایاندایە بیکەین بۆ پشتیوانی سەرۆکە تاقانە و بێ پشتیوانەکەیان “مستەفا کازمی”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this