به‌وێنه: ده‌سته‌كانى سلێمانى بوونه پاڵه‌وانى یانه‌كانى شارى سلێمانى

تۆپی دەستی سلێمانی
ئەردەڵان محەمەد- SNN Sport
له شارى سلێمانى و له هۆڵى تایبه‌ت به تۆپى ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى، كۆتایى هات به خولى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى ناو شارى سلێمانى و له یارى كۆتاییشدا یانه‌ى سلێمانى بووە پاڵه‌وانى خوله‌كه.
به ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى سلێمانى و به‌رپرسانى وه‌رزشی شاره‌كه كۆتایى هات به خولى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى ناو شارى سلێمانى كه به ناوى رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كۆچكردوو ئالان عه‌لی-یه‌وه رێكخرابوو.
له یارى كۆتاییدا هه‌ردوو تیپى A و B پێشكه‌وتووانى یانه‌ى سلێمانى به‌شدار له خولى نایابى عێراق رووبه‌ڕووى یه‌كبوونه‌وه دواى یارییه‌كى ئاست به‌رز و به‌هێز ،تیپى B سلێمانی توانى یاریه‌كه به ئه‌نجامى (20-18)گۆڵ به سودى خۆى كۆتایى پێ بێنێت و نازناوه‌كه به‌رز بكاته‌وه.
هه‌رده ره‌ئوف جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” ئامانج له كردنه‌وه‌ى ئه‌م خوله بۆ خوالێخۆشبوو مامۆستا ئالان ئه‌وه‌بوو كه ناوبراو ئه‌ندامێكى دڵسۆزى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى سلێمانى بوو، هه‌روه‌ها ناوبژیوانێكى سه‌ركه‌وتووى یارى تۆپى ده‌ست و تۆپى پێ بووه، بۆیه به ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمانمان زانى كه ئه‌م خوله‌ى بكه‌ین به ناوى ئه‌و كۆچكردووه‌وه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ى له پێشتردا كردوویه‌تى”.
له‌لاى خۆیه‌وه كه‌مال عه‌بدولواحید راهێنه‌رى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند:” به دڵنیاییه‌وه كردنه‌وه‌ى هه‌موو خولێك بۆ خۆى گرنگه ئه‌گه‌ر خوله‌كه‌ش فه‌رمى نه‌بێت، بۆیه به دڵنیاییه‌وه كردنه‌وه‌ى ئه‌م خوله له‌م كاته‌دا بۆ تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى گرنگ بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه گه‌یشتووینه‌ته قۆناغى كۆتایی خولى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى عێراق، هه‌روه‌ها بۆ یاریزانانمان سودێكى زۆرى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌واى یاریه‌كه‌دا رابێین، چونكه ماوه‌ى 3 مانگه به هۆى بڵاوبووه‌نه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناوه له مه‌شق و یارyیه‌كان دابڕاوین”.
له كۆتاییشدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئاماده‌بووى یاریه‌كه‌وه خه‌ڵات به‌سه‌ر یاریزانانی هه‌ردوو تیپى یه‌كه‌م و دووه‌مى خوله‌كه دابه‌شكرا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17