سەدر رەتی دەکاتەوە دەستوەردانی لە کاری کۆمسيۆن کردبێت

0
98
SNN
رێبەرى رەوتى سەدر رەتکردنەوەى دەستێوەردانى لە کاروبارى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان کردبێت و رايگەیاند: بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان دەیانەوێت ئەنجامى هەڵبژاردنە پێشوەختەکە بگۆڕن.
موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر لە تویتێکدا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر ئاماژەى بەوە کرد: “بەوپەڕى شانازییەوە دەستپاکى کارى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنین و لە هەمان کاتیشدا هەموو جۆرە دەستێوەردانێک لە کارى کۆمسیۆنەکە رەتدەکەینەوە و جەخت لەسەر سەلامەتى کارمەندەکانى دەکەینەوە”.

رێبەرى رەوتى سەدر ئاماژەى بەوەش کرد: “بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان فشار لەسەر کۆمسیۆن دەکەن و دەیانەوێت ئەنجامى هەڵبژاردنەکە بگۆڕن”.

ئەم تويتەی سەدر لەکاتێکدايە بڕيارە بەمنزيکانە ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکان لەلايەن کۆمسيۆنەوە رابگەيەندرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this