کارەبای سلێمانی: هۆکاری تەقينی بۆری ئاوی دوکان سلێمانی بڕانی کارەبا نەبووە

0
525

SNN

بەڕێوبەرايەتی کارەبای سلێمانی رايگەياند: هۆکاری تەقينی بۆری ئاوی هێڵی دوکان سلێمانی بڕانی کارەبا نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هۆکاری تەقینی بۆری هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی بەهۆی کوژاندنەوەی کارەباوە نەبووە، بەڵکو  دوای تەقینی بۆرییەکە  و دوای (20) خولەک و لەسەر داوای  ئەندازیاری سەرپەرشتیاری وێستگەی ئاوی پیرقوربان کارەبا کوژێنراوەتەوە.

پێشتر، بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى لەراگەیەنراوێکدا بڵاويکردبووەوە: بڕانی کارەبای لەناکا و لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی بووەتە هۆی شکانی بۆری پڕۆژەکە.

ئاماژەى بەوەشکردبوو، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە (24) کاتژمێر دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەکانی شۆڕش و چەمچەماڵ و تەکێ و بازیان و گۆپاڵە و بازیان و پیرەمەگروون وەستاوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this