کۆمسیۆن دوایین بڕیار لەسەر تانەکان دەدات

0
222

SNN

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند دوا بڕیار لەبارەی تانەکانی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق دراوە و بەگوێرەی دوایین پێشهاتەکان هەزار و 415 تانە رەتکراونەتەوە.

کۆمسیۆن دەڵێت: پاش تەواوبوونی ڕوانین لە سەرجەم تانەکان و ناردنی بۆ  دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەکان،کە ژمارەیان 1436تانە بوو، وە دوایین بڕیاری دەرچوو لەسەریان لە لایەن دەستەی ناوبراو،بە جۆرێک بڕیاری رەتکردنەوە دراوە لەسەر 1415 تانەی پاڵێوراوان، وە ھەڵوەشاندنەوەی 21 بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران، 15بڕیاریان پەیوەندیان بەھۆکاری ڕێکاریەوە ھەیە،کە کۆمسیۆنی پابەندکردووە بە دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی بۆ ئەو وێستگانەی تانەی لەسەردراوە.

راشیدەگەیەنێت: 6 بڕیاری تریان تێیاندا تانەکانیان پەسەندکراوە بە ھۆکاری یاسایی و ھونەری،کە ئەنجامی بەشێک لەناوەندەکانی دەنگدان ھەڵدەوشێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە عیماد جەمیل موحسین ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن بە میدیای فەرمی حکومەتی عێراقی ڕاگەیاند: دەکرێت تانەکان پێنج تا شەش کورسی گۆڕانکاری لە هەندێک پارێزگای وەک بەغدا و بابل و هەولێر و نەینەوادا دروستدەکەن، کۆمسیۆنیش ئامادەیە ئەنجامەکان ڕابگەیەنێت دوای ئەوەی دادوەری بڕیار لەسەر هەموو تانەکان دەدات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this