هێزی دەریاوانی ئێران: 9 سەربازمان لەلایەن هێزی ئەمریکییەوە کوژراون

0
567

SNN

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران، عه‌لی ره‌زا ته‌نگسه‌ری رایگه‌یاند: “له‌و پێكدادانه‌ راسته‌وخۆیانه‌ی تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ كه‌نداو روویانداوه‌، نۆ پاسدار كوژراون”.

ئاژانسی هه‌واڵیی میهر كه‌ به‌ نزیكی له‌ سوپای پاسداران ناسراوه‌ بڵاوی کردەوە، عه‌لی ره‌زا ته‌نگسه‌ری زانیاری سه‌باره‌ت به‌و پێكدادانه‌ راسته‌وخۆیانه‌ بڵاوكردووەتەوە كه‌ له‌ كه‌نداو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا روویانداوه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌ مێژووه‌كانیان نه‌كرد.

عه‌لی ره‌زا ته‌نگسه‌ری رایگه‌یاند “زۆر جار پێکدادانی راستەوخۆ لەنێوان ئه‌مریكا و هێزی دەریایی سوپای پاسداران روویداوه‌. نۆ شه‌هیدمان هه‌یه‌ له‌و پێكدادانانه‌دا كه‌ هه‌ندێكیانمان نه‌داوه‌ به‌ راگه‌یاندنه‌كان. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ نۆ گورزمان وه‌شاندووه‌”.

ئه‌و فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌كردووە كه‌ ئه‌و پێكدادانانه‌ له‌ چ كاتێكدا روویانداوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this