وەزارەتی دارایی ” بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەرماڵەی خوێندکاران راگیراوە”

0
505

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە “دەرماڵەی خوێندكاران” دەدات و تێیدا دەڵێت:

یەكەم: بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(1018) لە بەرواری 11/2/2014 بەهۆی قەیرانی داراییەوەخەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە.

دووەم: پێش 2014 دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ تخصيصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه‌ و هه‌ر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه‌ خه‌رجكراوه‌و به‌ هیچ جۆرێك نه‌هاتۆته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندی به‌ داراییه‌وه‌ نییه‌.

سێهەم: هیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە له‌ ساڵی 2021 نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this