لیرەی تورکی بەردەوامە لە تۆرمارکردنی ئاستی نزم لە مێژووی خۆیدا

0
260

SNN

وا دیارە دوای هەر لێدوانێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لیرە بەشێک لە بەهاکەی لە دەستدەدات، بەجۆرێک ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 11.46 لیرەی تورکی.

ئەم دابەزینەی بەهای لیرەی تورکی دوای ئەوە دێت کە دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی دابەزینی بەهای لیرە یارییەکی ئابووریە، هەروەها لەگەڵ بڕیاری بانکی ناوەندیی تورکیا بۆ کەمکردنەوەی سوودی سەر لیرە لەسەر داوای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، نرخی دراوەکە دابەزینێکی پێوانەیی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد.

ئەردۆغان دابەزینی نرخی لیرەی بە شەڕێکی ئابووری دژی وڵاتەکەی دانا و وتی، ئەوەی ڕوودەدات شەڕێکی ئابوورییە دژی تورکیا دەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this