روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندنى لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانیه‌وه

0
763

SNN

لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانی روونکردنەوەيەکی سەبارەت بە رەفتاری هێزە ئەمنييەکان لەگەڵ خوێندکارێک بڵاوکردەوە و رايگەياند: ئه‌وه‌ ڕه‌فتارى هێزى ئیمه‌ نیه، هێزه‌كانى ئێمه‌ پۆشاكى سه‌ربازیى ده‌پۆشن له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان.

دەقی روونکردنەوەکە:

دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌ هێرشده‌كرێته‌سه‌ر خوێندكارێك، ئێمه‌ بۆ ڕایگشتى ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه‌ ڕه‌فتارى هێزى ئیمه‌ نیه، هێزه‌كانى ئێمه‌ پۆشاكى سه‌ربازیى ده‌پۆشن له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچوونى ته‌واو ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك سه‌ربه لیواكه‌ى ئێمه‌بێت و ئه‌وڕه‌فتاره‌ى كردبێت توندترین ڕێوشوێنى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌گرینه‌به‌ر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this