ئەردۆغان “هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامنادرێت”

0
137

SNN

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا داوای حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی وڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە رەتكردەوە و رایگەیاند: “هەڵبژاردن لە ساڵی 2023 ئەنجام دەدرێت و بە هیچ جۆرێك رێگە بە پێشخستنی كاتەكەی نادەن.

سەرۆكی توركیا راشیگەیاندووە، حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان ترسی لەدەستدانی پێگەكانیان هەیە بۆیە داوای پێشخستنی هەڵبژاردن دەكەن، ئەوەش لە كاتێكدایە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا داوا دەكەن هەڵبژاردنی پیشوەختە ئەنجام بدرێت تاكو توركیا لەو قەیرانی داراییە رزگاری ببێت كە تێیكەوتووە.

شەوی رابردوو لە بەشێک لە پارێزگاکانی تورکیا و ئەستەنبوڵ خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامدراو تێیدا هاووڵاتیان داواین کرد کە ئەردۆغان دەست لە کاربکێشێتەوە چونکە بە هۆکاری داڕمانی لیرەی تورکی دادەنێین لەگەڵ بەرەو هەڵدێر بردنی تورکیا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this