کازمی لەسەر خۆپيشاندانەکانی هەرێم هاتە دەنگ

0
186

SNN

سەرۆکوەزيرانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی خۆپيشاندانەکانی ئەم چەند رۆژەی هەرێم دەربڕی و رايگەياند: “رووداوەکانی ئەم دواييەی هەرێم پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی”.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزيرانی عێراق لە تويتێکدا رايگەياندووە: “ڕووداوە ئازاربەخشەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی”.

دەشڵێت “خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش ڕەتکراوەیە”.

ماوەی چەند رۆژێکە خوێندکارانی زانکۆ و پەيمانگاکان لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی خۆپيشاندان دەکەن و داوای وەرگرتنی دەرماڵە دەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this