“کچە چاوسەوزەکەی ئەفغانستان” گواسترایەوە بۆ ئیتاڵیا

0
732

SNN

شەربەت گوڵە کە لە ساڵی 1985 لەلایەن ناشناڵ جیۆگرافیکەوە وێنەیەکی گیرا و بوو بە سیمبولی ئاڵۆزییەکانی شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان، داوای کردووە لە ئەفغانستان ببرێتەدەرەوە و ئیتاڵیاش پێشوازی لێدەکات.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند کە وڵاتەکە پەناگەیەکی ئارام بۆ شەربەت گولە دروستدەکات، و ناوبراو براوەتە دەرەوەی ئەفغانستان، ئەوەش دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتەوە و زەبر و زەنگی ئەو دەسەڵاتە جارێکی دیکە باڵی بەسەر  وڵاتەکەدا کێشا.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ئەوەشی خستەڕوو کە بردنەدەرەوەی شەربەت گولە لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی فراواندایە بۆ بردنەدەرەوەی هاووڵاتیانی ئەفغانستان.

گولە ساڵی 1985 کاتێک کچێکی هەرزەکاربوو، لەلایەن وێنەگری ئەمریکی ستیڤ مەککەرییەوە وێنەی گیرا، ئەوکاتە ئەو لە کەمپی ئاوارەکانی سنووری نێوان پاکستان و ئەفغانستان دەژیا، گولە چەندین جار ئاوارەبووە و ژیانێکی سەخت ژیاوە، ساڵی 2016 هەوڵیداوە بە ناسنامەی ساختەوە ئەفغانستان جێبهێڵێت بەرەو پاکستان، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پاکستانەوە دەستگیرکرا دواتر ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان داوایلێکرد بگەڕێتەوە ئەفغانستان و یەکەیەکی نیشتەجێبوونی بۆ دابینکرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this