بەغدا زیاد لە دوو ملیار و 460 ملیۆن دیناری ڕەوانەی هەرێم كرد

0
478

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاشكرایکرد كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بڕی زیاد لە دوو ملیار و 460 ملیۆن دینار لە پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان، كە ملیارێك و 400 ملیۆن دیناری بۆ سلێمانی دەبێت و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووش دەستدەكرێت بەدابەشكردنی.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی رایگەیاند: لەچوارچێوەی بەردەوامی ناردنی پارەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان، لە دوێنێوە بەشی حەوتەمی چەكی بانكی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشتوەتە هەرێمی كوردستان كە بڕەگەی بریتیە لە دوو ملیار و 463 ملیۆن دینار بۆ هەرسێ‌ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە بڕی ئەو دوو ملیار و 463 ملیۆن دینارە بڕی 923 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای هەولێر و هەروەها بڕی یەك ملیار و 400 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و هاوكات بڕی 140 ملیۆن دیناریشی بۆ جوتیارانی پارێزگای دهۆك خەرجدەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو و پاش ئەوەی ڕێكارە كارگێڕیەكان تەواو دەبێت لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەكانی هەرێم چەكە بانكیەكان بە بجوتیارەكان دەدرێت و پاشان جوتیارانیش دەتوانن لە بانقەكان پارەكانیان وەربگرن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this