باوکێک بە شێوەیەکی جیاواز منداڵەکەی بۆ بینینی راهێنانەکانی لیڤەرپوڵ بەرزدەکاتەوە

0
343
لیڤەرپوڵ

SNN Sport

رۆژنامه‌ی ” ESPN”ی جیهانی وێنه‌ی یه‌كێك  له‌ هانده‌رانی  یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ی له‌ سه‌رشانی هه‌ڵگرتووه‌ بۆ  ئه‌وه‌ی بتوانێت راهێنانه‌كانی ریدز ببینێت .

 

پێشتر رابیته‌ی  خولی ئینگلیزی  ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م یانه‌كانی راگه‌یاند له‌ سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ راهێنانه‌كان بە شێوازی گروپی بچوک ، ئەمەش له‌ چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی  بۆ ده‌ستپێكردنی  یارییه‌كان  له‌ مانگی حوزەیرانی داهاتوودا و تیپه‌كان  له‌ رۆژی سێشەممەوە گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ راهێنانه‌كان، به‌و مه‌رجه‌ی درێژترین ماوه‌ی راهێنان  له‌ رۆژێكدا ته‌نها  75خوله‌ك بێت ، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ئه‌و  پرۆتۆكۆڵە‌ ته‌ندروستییه‌ی دانراوه‌.

 

جێ باسه‌ چالاكییەکانی تۆپی پێی پێش 2مانگ له‌ ئینگلته‌را هه‌ڵپه‌سێردرا ئەمەش به‌هۆی مەترسییەکانی  بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا ” كۆڤید 19 “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this