تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێردا نەوت 10 دۆلار دابەزی

0
301

SNN

نرخی نەوی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ یەکەمجارە بەم جۆرە لە ماوەی 24 کاتژمێردا ٪10 بەهاکەی لەدەست بدات و نرخەکەی لە 82 دۆلارەوە دابەزێت بۆ 72 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت.

بەهەمانشێوە نەوتی خاوی تێکساسیش %13 بەهاکەی لەدەستدا بەجۆرێک هەر بەرمیلێکی گەیشتە 68 دۆلار، ئەو دابەزینە زۆرەی نرخی نەوت تا داخستنی بازاڕی نەوت لە دوێنێ هەینیدا تۆماریکرد، گەورەترین شکانە لە نرخەکەیدا لەدوای مانگی نیسانی ساڵی 2020ـەوە.

هەریەکە لە ئەمریکا و بەشێک لە گەورە بەکاربەرانی نەوت لە جیهاندا بڕیاری بەکارهێنانی نەوتی یەدەگی وڵاتەکانیان دا بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی نەوت، لەبەرامبەردا وڵاتانی ئۆپیک بڕیاری زیادنەکردنی بەرهەمهێنانیاندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this