خشتەی دابەشكردنی مووچەی رۆژی دووشەممە لە SNNوە بڵاودەکرێتەوە

0
14612

SNN-عەلی حەمە سەعید

دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم دەستپێكردووە و ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكرا، سبەی یەكشەممە پرۆسەی دابەشكردنی مووچە دەستپیدەكاتەوە و دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان، هاوكات بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایش دابەشكردنی مووچەی چەند شوێنێكی دیكە لە رۆژی دووشەممە بۆ SNN ئاشكرادەكات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، سبەی یەكشەممە دەستدەكرێتەوە بە پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوە حكوییەكان بۆ مانگی 11، لەو چوارچێوەیەشدا سبەی یەكشەممە 28/11/2021 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاشكراشیكرد، ڕۆژی دوو شەممە 29/11/2021 دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە بۆ مانگی 11 بێ‌ لێبڕین.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، هەموو هەوڵێك دەدەن تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی بەشێكی زۆری وەزارەت و دامەزراوە حكومییەكان خەرجبكرێت و بە گەیشتنی 200 ملیار دینارەكەش پرۆسەی دابەشكردنی مووچە خێرتر دەكەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this