“بارانبارينی چەند رۆژی رابردوو کاريگەری نەبووە لەسەر ئاستی ئاوی بەنداوەکان”

0
450

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: باران بارینی چەند رۆژی ڕابردوو كاریگەرییەكی ئەوتۆی نەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكان ئەوەش بەهۆی ئەوەی برێكی كەم باران باریوە.

ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو باران بارینەی كە ئەمساڵ باریوە لەگەڵ ئەوەی تاڕادەیەك بۆ كشتوكاڵ و ئاوی ژێرزەوەی لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەكی دیكە جیاوازی هەبووە لەڕووی كاریگەرییەكەوە، بەڵام بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكان كاریگەرییەكی ئەوتۆی نەبووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو ڕێژەباران بارینەی كە لەمساڵدا باریوە ڕێژەیەكی كەم بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی ئێمە پلانی خۆمانمان هەیە بە جۆرێك كە سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان 17 بەنداومان هەیە كە سێ بەندویان گەورەیە و ئەوانی دیكە مامناوەند و بچكووكن، بەڵام بەرنامەشمان داڕشتووە بۆ دروستكردنی چەندین بەنداوی دیكەی گەورە و بچوك و مام ناوەند لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان.

بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: لە وەزارەتی كشتوكاڵ دیزاینی دروستكردنی 35 بەنداوی جۆراوجۆرمان ئامادەكردووە، هاوكات لە ئێستا نزیكەی 12 بەنداویش لە بواری جێبەجێكردندان كە دووانیان بەنداوی گەورەن و ئەوانی دیكەش بچووك و مامناوەندن بە تەواوكردنیشیان تاڕادەیەكی زۆر كاریگەرییان دەبێت لەسەر زیاتر گرنگیدان بەكەرتی كشتوكاڵ و هەروەها كەمكردنەوەی مەترسییەكانی وشكەساڵی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this