بۆ یەكەمجار نەخۆشییەكی گوازراوە بۆ مرۆڤ لە رێگەی گۆشتی ئاژەڵەوە لە سلێمانی تۆماركرا

0
814
گۆشتفرۆشێك له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری كوشتارگەی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بۆ یەكەمجارە كە جۆرە نەخۆشییە، لە ئاژەلی گەورە تۆماردەكەن، كە توانای گواستنەوەی بۆ مرۆڤیش هەیە و مرۆڤیش توشی چەندین كێشەی تەندروستی دەكات، بەڵام نابێتە هۆی مردنی مرۆڤ، هاوكات تا ئێستا هەر ئەو حاڵەتە تۆماركراوە.

شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ‌ لەلایەن ستافی پزیشكی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی گومان لەسەر گۆشتی ئاژەڵێكی گەورە كرا، دەركەوت كە  جۆرە نەخۆشییەكی مەترسیدارەو بۆ یەكەمجارە ئەو جۆرە نەخۆشییە لە ئاژەڵی گەورەدا تۆماردەكەین كە بە نەخۆشی Sarcocystosis دەناسرێت  و ئەم نەخۆشییەش راستەوخۆ لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە .

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا تەنها ئەو حاڵەتە تۆماركراوە، هاوكات ئەم جۆرە نەخۆشیە كە لەهەموو شیردەرەكاندا هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی خۆمانی لێبپارێزین لە كاتی بەكار هێنانی ئەو گۆشتە دەبێت گۆشتی ئاژەڵەكە لە سەروو پلەی گەرمی 60 پلە و بۆ ماوەی 20 خولەك بكوڵێندرێت پاشان بەكار بهێندرێن لەگەڵ ئەوەشدا زۆر گرنگە هاووڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە كڕینی گۆشتی سەرشەقامەكان كە لە كوشتارگەكان سەر نەبڕاون.

بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەم جۆرە نەخۆشییە ڕاستەوخۆ بە بەركەوتنی مرۆڤ بە ئاژەڵی تووشبوو دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، هاوكات مەترسی ئەو نەخۆشییە لەوەدایە كە زۆر بە خێرایی تەشەنە دەكات و تەواوی جەستەی دەگرێتەوە، لە هەندێ حاڵەتدا بە گومانی شێرپەنجە بۆ كەسی توشبوو دروست دەكرێت نەخۆش بۆ ماوەیەكی زۆر چارەسەری كیمیایی وەرگرتووە بەڵام دواجار دەركەوتووە كە شێرپەنجە نییە، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی ئەو نەخۆشییە دەبێتە هۆی ئەوەی ماسولكەكان تووشی ئازار دەكات و تای زۆریش بۆ نەخۆش و هەست بە ماندوویێتی دەهێنێت، هەروەها نیشانەی دووەمیشی لەسەر ریخۆڵەكان دەردەكەوێت، كە دەبێتە هۆی سكچوون و ڕشانەوە بەڵام بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە كەسی توشبوو گیان لەدەستنادات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this