نوێنەری حکومەت لە فەرەنسا: نازانین بۆ کۆچ دەکەن؛ ئیش و ئازادی و پێکەوەژیان هەیە

0
254

SNN

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا دەڵێت تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی ئەو کۆچبەرانە بناسرێتەوە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە بەلەمێکدابوون کە لە کەناڵی ئینگلیز نقومبوو، داواش لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکات بێنە دەنگ.

عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکومەت لە فەرەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا وتوویەتی: داوا لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکەم کە دەوترێت لەناو ئەو بەلەمەدا بوون کە نقومبووە زانیاریمان لەبارەیانەوە پێبدەن، تا تەرمەکانیان بناسرێتەوە، چونکە بەشێک لەو کۆچبەرانە ناسنامەیان پێنەبووە.

سەبارەت بە هۆکاری گەشتکردنیان دەڵێت نازانین بۆچی ئەوان ڕێگای مەرگ هەڵدەبژێرن؟! بۆیە ڕەنگە ئارەزووییەکی کەسی بێت ئەگەر خۆیان گەیشتونەتە ئەوروپا ئێمە وەک حکومەتی هەرێم ڕێگری لە هیچ کەسێک ناکەین، بەڵام ئەوانە سەرمایەی هەرێمی کوردستانن و هەموو هەوڵێک دەدەین کە ئەوانە لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە، دەشڵێت :” بە ڕاستی ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان ژیانی تێدا دەکرێت ئیش هەیە، ئازادی هەیە، پێکەوەژیان ھەیە”.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەلەمێک لە کەناڵی ئینگلیز نقومبوو 27 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا کە دەوترێت بەشێکیان کورد بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this