سەرچاوەیەک: تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی پەروەردە دابەشدەکرێت

0
803

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: تا کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و چەند دامەزراوەیەکی دیکە دابەشدەکرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: هەموو هەوڵێك دەدەن تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و چەند و دامەزراوەیەكی دیكەی حكومییەكان خەرجبكرێت و بە گەیشتنی 200 ملیار دینارەكەش پرۆسەی دابەشكردنی مووچە خێراتر دەكەین.
ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەی سێ‌ شەممە 30/11/2021 ی بڵاو كردەوە و بە گویرەی خشتەكەش سبەی مووچەی دوو شوێن دابەشدەكرێت کە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەیە، کە مووچەی مانگی 11یە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this