زانياری نوێ لەبارەی تەرمی کۆچبەرە کوردەکان

0
642

SNN

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، لەبارەی تەرمی ئەو کۆچبەرانەی، کە لە کەناڵی ئینگلیز، بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیان گیانیان لەدەستدا، دەڵێت “دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان و ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان تەرمی کۆچبەرە کوردەکان دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان”.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا لە راگەيەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکردوو: لە هەماهەنگیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی فەرەنسا، لێکۆڵەری دادگای پاریس و پۆلیسی فەرەنسا و باڵیۆزخانەی عێراق لە فەرەنسا. لەو چوارچێوەیەدا ئەفسەری پۆلیسی شاری کالیێ و بەرپرسی تیمی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی قوربانیانی ئەو رووداوە پەیوەندی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و زانیاری خستووەتەڕوو.

راشيگەياندووە: “ئەوەی تائێستا زانراوە، بریتیە لە دۆزینەوەی 27 تەرمی قوربانیان، هێشتا دیارنییە لەو ژمارەیە چەندیان هاونیشتمانی کورد و خەڵکی هەرێمی کوردستانن. تەرمەکان لە بەشی پزیشکی دادی پۆلیسی شاری لیل-ە. لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی شێوان یان شێواندنی تەرمەکانیش کە لە هەندێک سەرچاوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، بەرپرسی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دووپاتیکردەوە کە تەرمەکان بە هیچ شێوەیەک نەشێواون. دوو گرووپی پسپۆڕ خەریکی لێکۆڵینەوەن لە تەرمەکان، گرووپێک پزیشکی و ئەوەی دیکە پۆلیسی فەرەنسی جگە لەو دوو تیمە تاکو ئێستا هیچ کەس نەیتوانیوە تەرمەکان ببینێت، تا لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبن، ئەو مافە بە کەس نادرێت”.

سەبارەت بە گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو کۆچبەرانەی کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا ئەوەی خستووەتەڕوو: “پۆلیسی فەرەنسا ئاماژەی داوە، هەرکاتێک تونرا ناسنامەی تەرمەکان ئاشکرا بکرێت لە رێگەی پشکنینی (دی ئێن دی) یان پەنجەمۆر یاخود پشکنینی ددان، ئەوکاتە بەڵگەنامەی مردن بۆ قوربانیان دروست دەکرێت”.

دەشڵێت “باڵیۆزی عێراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەو دۆسیەدا دوو لایەنی فەرمین لە پۆلیس و وەزارەتی دادی فەرەنسا هەماهەنگیان لەگەڵ دەکەن، بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانیان و دواتریش گەراندنەوەی تەرمەکان، ئەوەش دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکا، کە چاوەڕێ دەکرێت لێکۆڵینەوەکان چەند هەفتەیەک بخایەنێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this