کاروانێکی ديکەی کۆچبەران لە بيلاروسياوە دەگەڕێنەوە

0
129

SNN

بڕيارە ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەيەکی ديکەی کۆچبەران لەلايەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە لە وڵاتی بيلاروسياوە بگەڕێندرێنەوە.

عەلی عەباس جیھانگیر وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ھێڵی ئاسمانی عێراقی دوایین گەشت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی سەر سنووری بێلاروس و پۆڵەندا ڕێکدەخات، تەواوی تێچووی گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەش لەسەر حکومەتی عێراقە.

هاوکات، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رايگەياند: ” ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر داوای خۆیان لە بێلاروسەوە گەڕاونەتەوە گەیشتووەتە ھەزار و 894 کۆچبەر، گەشتەکانیش بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرەکانی تر بەردەوامە.

وتیشی، کۆی ئەو کەسانەی  تا ئێستا خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەری عێراقی چاوەڕوانیش دەکرێت ژمارەکە زۆر زیاتر ببێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this