بەرهەم ساڵح و عەمار حەکيم کۆبوونەوە

0
167

SNN

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 30 تشرینی دووەمی 2021 پێشوازیکرد لە عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی و لە بارەی بارودۆخی گشتی و پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات گفتوگۆیانکرد.

لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئارامی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و پشتیوانیکردنی لە هێزە ئەمنییەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش و کارکردن لە پێناو سازان و یەکخستنی یەکریزی نیشتمانی و دیالۆگ و بەیەکگەیشتن و تێپەراندنی چەقبەستوویی سیاسی و سەرخستنی رێگەچارەی نیشتمانی و دەستووری بە جۆرێک بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات بپارێزێت.

هەروەها جەختيشکرايەوە لە پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و چارەسەرکردن و یەکلایکردنەوەی تانە و سکاڵاکان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بەپێی یاسا و لە رێگەی دەستەی دادوەری تایبەتمەند بە شێوەیەکی  دادپەروەر و پیشەییانە بۆ ئەوەی دەرئەنجامە یاسایی و دەستوورییەکانی رێگە خۆشبکات بە ئاڕاستەی دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتێک کە داوا رەواکانی خەڵک بۆ ژیانێکی باشتر بھێنیتەدی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this