هەرێم كەمال ئاغا: پێگەی خۆم بۆ چارەسەركردنی كێشە و كەموكوڕییەكانی هاووڵاتیان بەكار دەهێنم

0
273

SNN-عەلی حەمەسەعید

دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەفەرمی سەركەوتنی هەرێم كەمال ئاغای لە بازنەی سێی پارێزگای هەولێر وەك بەربژێری لیستی هاوپەیمانی ڕاگەیاند، ئەو كاندیدە دەرچووە جەخت لەوەدەكاتەوە كە كۆمیسیۆن بە پیشەییانە كارەكانی خۆی ئەنجامدا و دڵنیایش دەداتە دەنگدەران و هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر كە وەك ڕابردوو نوێنەرێكی دڵسۆز دەبێت بۆیان.

هەرێم كەمال ئاغا، كاندیدی دەرچووی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە بازنەی سێی پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: وێڕای ئەوەی سوپاسی ( قوباد تاڵەبانی) سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی و بەرپرسانی دیكەی حزبی و هاووڵاتیان و خۆبەخشان و دەنگدەرانی سنوری پارێزگای هەولێر بەتایبەت بازنەی سێ دەكەم، لەهەمان كاتیشدا جەخت دەكەمەوە كە دەستەی دادوەری و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق توانیان بێ لایەنانە و بەدروستی پیاچوونەوە بەدەنگەكانی هەڵبژاردن بكەن، ئەنجامەكانی هەڵبژاردن گۆڕانكاری بەسەردابێت و بەندە بەفەرمی و بەرەوایی بۆ پەرلەمانی عێراق سەربكەوم.

ئاماژەی بەوەشكرد، دلنیایی دەدەمە هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر و تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە  وەك چۆن لە خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق بە بێ‌ جیاوازی خۆم بە نوێنەری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان زانیوە، لەهەمانكاتیشدا بۆ ئەم خولەی پەرلەمانیش بە بەهەمان شێوە متمانەپێدەرو دەنگی هاووڵاتیان دەبین لە پارێزگاریكردنی مافە دەستورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان.

ئەو كاندیدە دەرچووەی لیستی هاوپەیمانی لە بازنەی سێی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، سەرباری  ئەوەی ئاستەنگی زۆرمان هاتە پێش بەڵام دواجار بەهەوڵ و ماندووبوونی دەنگدەرانی دڵسۆزی لیستی هاوپەیمان توانیمان كورسیەكی دیكەی پەرلەمانی لەسنووری پارێزگای هەولێر بۆ لیستی هاوپەیمانی زیاد بكەین ئێمەش ئەو پێگەی خۆمان بۆ چارەسەركردنی كێشەو كەموكوڕییەكانی هاووڵاتیان بەكار دەهێنین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this