وەزیری پێشمەرگە بڕیاری تۆڵەکردنەوەی لە داعشدا

0
309

SNN

ئەمڕۆ، سێشەممە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لەگەڵ فەرماندەو جێگرانی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبووەتەوە بڕیاری تۆڵەكردنەوەی شەهیدانی ئەم چەند ڕۆژە بكەنەوە و هەروەها، ڕایسپاردوون بە تەكنیكی نوێوە رووبەڕووی داعش ببنەوە و لەڕەگ و ریشەوە هەڵیان بتەکێنن.

وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ فەرماندەو جێگرانی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبویەوە و لەبارەی كۆبونەوەكەوە دەڵێت: رامسپاردن چاوکراوەتر، بە بەرنامە و تەکنیکی نوێی جەنگی، رووبەڕووی تیرۆریستانی داعش ببنەوە، لەتێکشکان و ڕاوەدوونیان بەردەوام بن و لەڕەگ و ڕیشەوە هەڵیان بتەکێنن.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزیری پێشمەرگە هەر لەو كۆبونەوەیەدا داوای لە لیواكان كردووە، زیاتر پابەندی رێسا و دسپلینە سەربازیە نوێیەکان بن.

وەزیری پێشمەرگە دەشڵێت: فەرمانماندا، کە تۆڵەی ئەو شەهیدانەمان بکرێتەوە، بەجۆرێک رێگە نادەین یەک دڵۆپ خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ بڕوات و هەروەها، بەڵێنی چارەسەرکردنی کەم و کوڕییەکان و پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی لیواكانمان دا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this