چيرۆکی يەکێک لە دوو کۆچبەرە رزگاربووەکەی کەناڵی ئينگليز

0
478

SNN

محەمەد عيسا تەمەنی 28 ساڵە و خەڵکی وڵاتی سۆماڵە، يەکێکە لەو دوو کۆچبەرە رزگاربووەی کە هەفتەی رابردوو بەلەمەکەيان لە کەناڵی ئينگليز نوقمبوو تيايدا 27 سەرنشين کە زۆربەيان کوردبوون بێسەروشوێن بوون و تەنها چەند کەسێکيان ناسراونەتەوە.

محەمەد چيرۆکی نوقومبوونی بەلەمەکە بۆ ميدياکان دەگێڕێتەوە و دەڵێت “کۆچەرەکانی ديکەم لە دانکيخ لە دارستان ناسی، بەشێوەی گروپ بەرەو بەلەمەکە دەرۆيشتين، دوای سێ کاتژمێر لە دەستپێکردنی گەشتەکە ئاوهاتە ناو بەلەمەکەوە و وردە وردە پڕ بوو لە ئاو، دواتر هەڵگەڕايەوە و کەوتينە ناو ئاوەکەوە”.

محەمەد درێژە بە قەسەکانیدا و وتی”هەموو خەڵکەکە هاواريان دەکرد يارمەتيمانبدەن، هەوڵماندا بە مۆبايلەکانمان پەيوەدی بە بەڕيتانی و فەرەنسييەکانەوە بکەين دوو جار پەيوەنديمان کرد نەمانتوانی بەردەوانبين و مۆبايلەکانمان کەوتە ئاوەکەوە”، دواتر پياوێکی ديکە کە بە ئينگليزييەکی باش قسەی دەکرد پەيوەندی بە بەڕيتانييەکانەوە کرد ئەوان داوای لۆکەيشنيان دەکرد بەڵام فريانەکەوت بينێرێت مۆبايلەکەی کەوتە ئاوەکەوە، ئەويش بێ سود بوو نەهاتن بە هانامانەوە”.

باس لەوەشدەکات: “ئەمبينی خەڵک بە بەرچاومەوە دەمردن، ئەوانەی مەلەيان نەدەزانی نوقمدەبوون و لە يەک خولەکدا دەمردن، ئاوەکە زۆر سارد بوو، دوای چەند کاتژمێرێک مانەوەم لە ئاوەکەدا من بەلەمێکی گەورەم بينی بەرەو بەلەمەکە مەلەم کرد”.

بە وتەی محەمەد “خۆم و کەسێکی ديکە بەناوی محەمەد کە خەڵکی عێراق بوو (محەمەد شێخە ئەحمەد خەڵکی هەرێمی کوردستانە) رزگاربووين، دوای چەند کاتژمێرێک لە رزگاربوونمان لە نەخۆشخانەيەکی فەرەنسا يەکترمان بينييەوە، بە پێی ئەو رەسمانەی کە گيراون و ئەوەی پێيانوتوين هيچ کەسێکی ديکە رزگاری نەبووە”،ئەوەش دەڵێت “ئێمە لە ئاوەکانی بەڕيتانيا نوقومبووين بەڵام ئەوانەی رزگاريانکردين فەرەنسی بوون”.

سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانەی لە بەلەمەکەدا بوون دەڵێت “زۆرينەيان کورد بوون، لەگەڵ چوار ئەسيوپی، دوو ميسری”.

محەمەد لە ئێستادا لەسەر کورسی کەمئەندامييە، بەهۆی ئەوەی ماوەيەکی زۆر لە ئاودا ماوەتەوە کاريگەری کردووەتە سەر قاچەکانی، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ژيانی دەڵێت “من جارێکی ديکە لەداەکبوومەتەوە و نازانم چی دەکەم”.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، 24ی تشرینی دووەمی 2021، بەلەمێکی کۆچبەران کە 29 کۆچبەری تێدا بوو، لەکاتی تێپەڕبوون بە کەنداوی ئینگلیزی و لە نزیک کەنارئاوەکانی فەڕەنسا نقوم بوو، بەهۆیەوە 27 کۆچبەر گیانی لەدەستدا کە حەوت ژن و سێ منداڵیان تێدا بوو، یەکێک لە ژنەکان دوو گیان بوو، هەروەها زۆربەی کۆچبەران خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this