ئەمڕۆ ئەم شوێنە مووچە وەردەگرێت

0
2955

SNN

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/12/2021 هەروەها یەکشەممە 5/12/2021 تەنها مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

هاوکات ڕۆژی دووشەممە 6/12/2021 دابەشکردنی مووچەی مانگی 11بەردەوام دەبێت و تەنها مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.

بەهۆی ئەوەی هێشتا 200 ملیار دینارەکەی بەغدا نەخراوەتە سەر حساب بانکی هەرێم، دابەشکردنی مووچە شێوەیەک لە سستی پێوە دیارە، وا پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بەغدا پارەکە رەوانەی هەرێم بکات و تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرجەم وەزارەت و دەستەکان مووچە وەربگرن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this