وەزیری کارەبای عێراق” حکومەتی هەرێم رۆژانە 650 تا 800 مێگاوات کارەبا دەداتە عێراق”

0
386

SNN

عادل کەریم وەزیری كارەبای عێراق رایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 650 تا 800 مێگاوات کارەبا دەداتە حكومەتی فیدراڵی، هەروەها لەئێستادا وەزارەتەکانی کارەبای هەرێم و عێراق رێککەوتون لەسەر گەیاندنی خێرای کارەبا بۆ گوندو ناوچەکانی ماددەی 14 لەگەڵ دانانی بەرنامەو پلان بۆ ڕێگرتن لە تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا و خێراچاککردنەوەی.

وەزیری كارەبای عێراق لە بەغدا لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و باسی لەوەشكرد، “لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە لەسەر دانانی وێستگەی کارەبا لە بری وێستگەکانی مۆبایلی کارەبا، لەگەڵ سود وەرگرتنی هەرێم لەو قەرزە دەرەکیانەی کەعێراق بۆ بونیاتنانی ژێرخانی کارەبا وەری دەگرێت. هەروەها عێراق سود لە ئەزمونی سەرکەوتوی دانانی پێوەری زیرەک لەهەرێم وەردەگرێت، “هەردولا رێککەوتین لەسەر فراوانکردنی سیستەمی سکادا بۆ کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی سیستەمی کارەبا لەگەڵ بەشداریکردنی فەرمانبەرانی کارەبای هەرێم لە کۆنگرەو کۆنفرانسە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی پەیوەندار بە کارەباو وزە.”

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this