16  هەزار هاووڵاتی عێراقی لە دەرەوە گەڕێندراونەتەوە

0
306
هێڵی ئاسمانی عێراق

SNN

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: 16 هەزار هاووڵاتی عێراقی کە لە دەرەوەی وڵات گیریانخواردبوو گەڕێندراونەتەوە.

ناسر حسێن شبلی، وەزیری گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد: “لە مانگی ئایارەوە تا ئەمڕۆ هێڵی فڕۆکەوانی عێراقی و چەند کۆمپانیایەکی دیکە دەیان گەشتیان بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە دەرەوە رێکخستووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له ‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌، بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ كه‌ره‌نتین كراون”.

راشیگەیاند: “به‌رده‌وام ده‌بن لە گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی عێراقی كه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا یاخود هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ گیریانخواردبێت و بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵات”.

ئەمە لەکاتێکدایە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و تا ئێستاش ژمارەیەک هاووڵاتی خەڵکی هەرێم و عێراق لە دەرەوەی وڵات گیانیان لەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this