نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان

0
1097

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بەدابەشكردنی مووچە، بەڵام تەنها مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێك دابەشكراون، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕێكارەكانی ناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا دەستپێدەكات و تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی زۆربەی وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم پابەند بووە بە دابەشكردنی مووچە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا و هەموو 25ی مانگێك دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچە، بەڵام وەك مانگەكانی پێشووتر نەمانتوانیوە كە لە ماوەیەكی دیاریكراودا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكەین، ئەوەش بەهۆی كەمی سیولە لەبانقەكانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكرد، مانگانە ئەو داهاتەی كە كۆدەكرێتەوە لە دوو بانقی شاری سلێمانی و هەولێر هەڵدەگیرێن و لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لەو دوو بانقە پارە دابیندەكرێت، بەڵام بەهۆی درەنگ گەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا گرفت لەدابەشكردنی مووچە دروست دەبێت، بۆیە لە سێ‌ مانگی رابردوودا بەغدا درونگ ئەو پارەیەی ناردووە ئێمەش نەمانتوانیوە لە ماوەیەكی كورتدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكەین.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە و ڕەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیاردینارەكە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات و پاشان ڕێكارەكانی ڕەوانەكردنی ئەو 200 ملیار دینارە دەستپێدەكات، بۆیە هەوڵدەدەین تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی زۆرینەی وەزارەت و دەستەكان دابەشبكەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this