بەرپرسێکی کۆمسیۆن: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆتایین و تانەیان لێنادرێت

0
299

SNN

بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت” ئەم ئەنجامانەی هەڵبژاردن ئەنجامی کۆتایین و تانەی لێنادرێت”.

هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: “تایبەتمەندی دادگای فیدراڵی تەنها پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکانە، هەروەها هیچ کاتێک نەماوە بۆ ئەوەی تانە بدرێتەوە لەم ئەنجامانە دەستەی دادوەری عێراق بڕیاری لەسەرداون بەپێی یاسا ئەو بڕیارانەی لەم دەستەیەوە دەردەچێت(بات) ن بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت تانەی لێبدرێت.”

راشیگەیاند: ”ئەم ئەنجامانە ئەنجامی کۆتایین، بە پێی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە هیچ جۆرێک تانە لەم ئەنجامانە نادرێت، ئێستا ناوی کاندیدەکان لە لایەن کۆمسیۆنەوە نێردراون بۆ دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەی ناوی ئەو کاندیدانە پەسەند بکات. ”

ڕۆژی سێ شەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند، بەڵام هەندێک لە لایەنە عێراقییەکان و کوردییەکان ئەو ئەنجامانەیان ڕەتکردەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this