گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1918
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ چوارشەممە 20/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

 

مارکا:

  • پاریس سانجێرمانیش هالاندی دەوێت.
  • یانە فەرەنسی وئیسپانییەکان ئامانجیان گواستنەوەی هالاندە لە هاوینی داهاتوو، پاریس سانجێرمان دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هالاند بکات ئەگەر مباپی گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوەو تا ئێستاش داهاتووی کاڤانی لەو یانەیە دیار نیە.
  • یۆفا دەیەوێت یارییەکانی چارەکی کۆتایی لە شاری ئەستەنبووڵی تورکیا ئەنجام بدات بە شێوازی 1 یاری.
  • کارلۆس ساینز:” فۆرمۆلا 1 باشترینە ودەمەوێت ئەلۆنسۆی شوفێریش لەوێ بێت”.

ئاس:

 

  • کاتی یەدەگەکانە.
  • بەهۆی زۆری یارییەکان و خشتەیەکی نارێک، زیدان کەمترین یاریزانی لە بەردەمدایەو دەیەوێت بەشداری بە یاریزانە یەدەگەکانیش بکات ئەگەر یارییەکانی داهاتووی خولی ئیسپانیا دەستیپێکردەوە.
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە رێگایەکی خێرا هەنگاو دەنێت و یۆفا دەیەوێت 8 یاریەکەی قۆناغی چارەکی کۆتایی بۆ4 یاری کەبکاتەوە.

 

سپۆرت:

 

  • پوکەری گەرم.
  • یانەی بەرشەلۆنە 7 لە یاریزانەکانی لە پێناو ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان و پیانیچ و دیچیلۆی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس دادەنێت و یاریزانەکانیش بریتی دەبن لە سیمیدۆ، رافینیا، فیربۆ، راکیتچ، ڤیدال،  ئەلیناو ئۆمتیتی.
  • سوارێز لە 10 رۆژی داهاتوو چارەسەری تەواو دەردەگرێت و لە لایەن پزیشکەکانی یانەکەوە گلۆپی سەوزی بۆ هەڵدەکرێت.
  • ریبێرۆی بریکاری پێشووی نەیمار:”ئەستێرە بەرازیلیەکە لە پاریس دەمێنێتەوەو خەونی گەورەی پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید دەبێت”.
  • رۆناڵدۆ بە پشکنینی پزیشکییەوە جارێکی تر گەڕایەوە بۆ راهێنانەکانی یانەی یۆڤانتۆس.
  • 6 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو یاریزانانی خولی ئینگلتەرا تۆماردەکرێت.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • پیانیچ بەڵێ و بەڵێ بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەکات.
  • یانەی بەرشەلۆنە پێداگرە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ پیانیچ بکات ، ئەمەش بەهۆی شێوازی یاریکردنی لەهێڵی ناوەند و توانای ئەو یاریزانەو پێشبینی ئەوە دەکرێت لەگەڵ یاریزانی تر بیگۆڕێتەوە.
  • 28 ساڵ بەسەر گۆڵە مێژوویەکەی رۆناڵد کومان لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان دژی سەمپدۆریا لە یاریگای وێمبڵی تێدەپەڕێت و توانی یەکەم نازناوی ئەوروپی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە بباتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this