پۆڵ بریمەر “پله‌داره‌كانی سه‌رده‌می سەدام گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو سوپای عێراق”

0
687

SNN

پۆڵ بریمه‌ر، یه‌كه‌م حاكمی ئه‌مه‌ریكی دوای ئازاد كردنی عێراق له‌ 2003، رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و پۆسته‌م له‌سه‌ر داوای دۆناڵد رامسفێڵد وه‌زیری به‌رگری و جۆرج بووشی كوڕ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرت.

بریمه‌ر له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌ له‌ عێراق ده‌سه‌ڵاتم وه‌رگرت، رۆژانه‌ 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتم هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرد, پۆڵ بریمه‌ر روونیكرده‌وه‌، پێم باش بوو هێزێكی هاوبه‌ش له‌ عێراق پێكبهێندرێت و ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ به‌غدا بێت، ئه‌وكات له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم قسه‌م كرد ئه‌و زوو داوایكرد سه‌ركرده‌ی ئه‌و سوپایه‌ شیعه‌ بێت”

بریمه‌ر ده‌شڵێت، له‌كاتی پێكهێنانی سوپای عێراق، بڕیارماندا هیچ پله‌دارێكی سه‌ربازی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن وه‌رنه‌گرین، كه‌ عێراقم جێهێشت، ئێستا به‌ رێژه‌ی %80 پێكهاته‌ی سوپای عێراق له‌ به‌عسییه‌كانن، كه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن خزمه‌تیان ده‌كرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this