لە SNNوە خشتەی دابەشکردنی مووچەی رۆژی سێشەممە بڵاودەکرێتەوە

0
10773

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەهۆی كەمی سیولە لە بانقەكانی هەرێم و هەروەها نەناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا، دابەشكردنی مووچە هەر بە سستی بەڕێوەدەچێت، سبەی دووشەممە مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت و بۆ ڕۆژی سێشەممە مووچەی دەزگای ئاسایش دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لە برپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی نەبوونی سیولە لەبانقە حكومەییەكان و هەروەها نەناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا، دابەشكردنی مووچە بە سستی بەڕێوە دەچێت و ناتوانین خشتەی دابەشكردنی سەرجەم وەزارەتەكان ڕابگەیەنین، چونكە بە گوێرەی پارەی بەردەست خشتەكان ڕادەگەیەنین.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی دووشەممە مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و هەروەها سێشەممە مووچەی دەزگای ئاسایش و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی ڕەزامەندی ناردنی 200 ملیاردینارەكە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات پاشان وەزارەتی دارایش پارەكە دەخاتە سەر ژمارە حسابی بانقی هەرێم، دواتر خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەنین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this