
SNN
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ، روئیای تازه‌ی خسته‌ڕوو بۆ كاری رێكخراوه‌یی جیاوازتر له‌وه‌ی ھه‌یه، كه ته‌نھا كاركردن بێت بۆ رێكخستنی كایه‌كانی حزب و ته‌نھا خزمه‌تكردنی كادری حزبی و ئاڕاستكردنی ئایدۆلۆژیایه‌ك بێت له‌پێناو ئامانجێك كه مه‌به‌ست داربێت .
خه‌ون و دونیابینی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی گۆڕانكاری ریشه‌ییه له چۆنێتی كاری رێكخراوه‌یی ، ئه‌و گه‌ره‌كێتی په‌یوه‌ندی حزب و خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه‌و خزمه‌ت بنیادبنرێته‌وه ، حزب له‌خزمه‌تی خه‌ڵك بێت و سیاسه‌ت له‌پێناو رۆشنگه‌ری و به‌ڕێوه‌بردنێكی دروست بێت كه كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ژیاندۆستی بنیاد بنێت و ھه‌مووان وه‌ك یه‌ك بن له‌به‌رامبه‌ر یاسادا ، مافی ھاوڵاتی بوون بچه‌سپێنرێت ، ده‌سه‌ڵاتداری حزبی و ھاووڵاتی یه‌ك ئه‌رك و یه‌ك مافیان ھه‌بێت.
ره‌وتی رێكخستنه‌وه‌ی ژیانی یه‌كێتی لای بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ریفۆرم و ده‌رچوونه له شێوازێكی كلاسیكی حزبایه‌تی له‌م ھه‌رێمه، ئه‌و پێی وایه ڕاست و ڕه‌وا رێگا دروسته‌كه ئه‌وه‌یه به‌یه‌ك چاو، به یه‌ك مه‌سافه حزب سه‌یری ھاووڵاتی به یارو نه‌یاره‌وه بكات، مۆدێلێكی نوێ كه رێكخراوی سیاسی وه‌ك باسكی به‌ھێزی راسته‌وخۆ له‌خزمه‌ت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ و خوێندكاران و گه‌نجان بێت كه داھاتوویه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕێیان ده‌كات و ئه‌و بۆشاییانه پڕبكاته‌وه كه ده‌شێ به حكومه‌ت پڕ نه‌كرێته‌وه .
ئه‌م ھه‌وڵانه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌م ھه‌لومه‌رجه‌دا ، خاوه‌ندارێتی بوو له ویست و داخوازی خوێندكاران له‌پێناو په‌ك نه‌كه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندن و رێگرتن بوو له داڕمانی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكانی ھه‌رێم ، به‌مه‌ش ئیتر یه‌كێتی بردهوهلای خه‌ڵك و ئه‌وان ده‌بنه خاوه‌نی یه‌كێتی و یه‌كێتیش ده‌بێته خزمه‌تكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك .
ئه‌م بڕیار‌و خزمه‌تانه‌ش له چه‌ند رۆژی داھاتوو ته‌واوی زانكۆ په‌یمانگاكانی كوردستان ده‌گرێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت و گفته‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێده‌كرێن .
ئه‌م مۆدێله حزبیه كه ژیانی سیاسی مه‌ده‌نی ته‌ندروست ده‌كاته‌وه دژه پۆپۆلیستییه و قۆناغی ھه‌ر قسه و حزبی سه‌ر وه‌ره‌قه تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌چێته وێستگه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی راسته‌وخۆی نێوان كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كان له‌گه‌ڵ ھاوڵاتی كه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا خسته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌م ھه‌نگاوه بوێرانه‌یه و ئاوڕدانه‌وه‌ی خێرا و جێبه‌جێكردنی خواستی خوێندكاران و گوێگرتن لێیان به‌ربه‌سته‌كانی نێوان سه‌ركرده‌كانی حزب و خه‌ڵكی تێك شكاند‌و ده‌رگاكانی ئاوه‌ڵاكرد تا وه‌ك نه‌ریت ھه‌موو حزبه‌كان قۆڵی لێھه‌ڵماڵن و به كرده‌وه خزمه‌تكاری خه‌ڵكی خۆیان بن و حزب به توانا مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانی له‌خزمه‌تی گشتی و چاكه‌و چاكه‌كاری به‌كاربێنن .رۆژ رۆژی ھیمه‌ت و كردار و دوركه‌وتنه‌وه‌یه له دروشم و راكێشانی سۆزی خه‌ڵك ، بفه‌رموون ھه‌موو سه‌ركرده‌كان خزمه‌ت بكه‌ن و حزبه‌كانتان بكه‌نه خزمه‌تی گشتی و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆماندا ئاشت ببنه‌وه متمانه بگه‌ڕێنه‌وه !
كورد وته‌نی
خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت ، حزب ئاوه‌دان ، خه‌ڵكیش سه‌لامه‌ت و سه‌ركه‌وتووبن.
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
2كاتژمێر لهمهوپێشدەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش