ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی “بافل جەلال تاڵەبانی سەلماندی خەمخۆی خوێندكارانە”

0
282

SNN-عەلی حەمە سەعید

ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات هەر لە یەكەم ساتی هاتنە سەر شەقامی خوێندكاران بۆ داواكردنی گێڕانەوەی دەرماڵەكانیان و هەروەها چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانیان، یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەتایبەت خودی (بافل جەلال تاڵەبانی) لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكانی خوێندكاران بوون، هاوكات دووجار كۆبوونەوەی ناوبراو گوێگرتن لەداواكارییەكانیان سەلمێنەری ئەوەیە كە خۆی بە خەمخۆری خوێندكاران دەزانێت.

رێزان شێخ دلێر، ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: وەك هەمیشە یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی (بافل جەلال تاڵەبانی) ئەنجامدانی هەر خۆپیشاندانێكی مەدەنیانەی چین و توێژەجیاوازەكان بۆ داواكاری مافەكانیان بە مافێكی سەرەتایی و ڕەوای خۆیان زانیوە، لەوچوارچێوەیەشدا هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی (بافل جەلال تاڵەبانی) پشتیوانی خۆیان بۆ داواكاری خوێدنكاران دووپاتكردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پشتیوانی (بافل جەلال تاڵەبانی) بۆ خوێندكاران تەنها لە چوار چێوەی قسەو بەڵێندا نەماوەتەوە، بەڵكوو بەكرداریش دەستیكردووە بە هاوكاریكردنی خوێندكاران و چارەسەركردنی گرفتەكانی بەشەناوخۆییەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان، هاوكات دووجار كۆبوونەوەی دووروو درێژ لەگەڵ خوێندكاران و گوێگردتن لە داواكارییەكانیان سەلمێنەری ئەوەیە كە (بافل جەلال تاڵەبانی) خەمخۆری خویندكارانە.

ئەو ڕاوێژكارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئێستا داواكاری سەرەكی خویندكارانە لەدابینكردنی دەرماڵە ئەوە كاری حكومەت و وەزارەتەكانە، بەڵام ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە رێگەی تیمەكانمانەوە لە حكومەت هەوڵی جدی دەدەین بۆ جێبەجێكردنی داواكاری ئەو خوێندكارانە و بەمافێكی رەوای خۆیان دەزانین كە دەرماڵەیان بۆ دابین بكریت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this