دواجار بەغدا 200 ملیار دینارەکەی ڕەوانەی هەرێم کرد

0
2014

عەلی حەمەسەعید-SNN

دوای ئەوەی بۆماوەی چەند ڕۆژێک دواکەوت ئێوارەی ئەمڕۆ بەغدا 200 ملیار دینارەی ڕەوانەی هەرێم کرد و  دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان خێراتر دەکرێت.

بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6-12-2021 وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی خەرجکردنی بڕی 200 ملیارەکەی هەرێمی دەرکرد.

وتیشی: “وابڕیارە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت”.

پێشتر فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاندبوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەکە داوە و رێکارەکان بۆ ناردنی ئەو پارەیە دەستیان پێکراوە و لەگەڵ کۆتاییهاتنی رێکارەکان پارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this