پوتین و بایدن بە ئۆنڵاین گفتوگۆ دەکەن

0
278

SNN

لە سەروبەندی هەرەشەکانی روسیا دژ بە ئۆکرانیا، ئەمڕۆ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا و جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا قسە دەکەن.

جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: بایدن نیگەرانییەکانی ئەمریکا دەخاتەڕوو سەبارەت بە چالاکییە سەربازییەکانی رووسیا لەسەر سنووری ئۆپرانیا و جەخت لە هەڵوێستی ئەمریکا دەکاتەوە سەبارەت بە سەروەری خاکی ئۆکرانیا”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە سەقامگیری ناوچەکە و کێشەی هێرشی ئەلیکترۆنی دەبێت”.

گفتوگۆکانی بایدن و پوتین دوای ئەوەدێت کە شەش مانگ لەمەوبەر بایدن بۆ یەکەم جار وەک سەرۆکی ئەمریکا چاوی بە پوتین کەوت.

پێشتر پوتین هۆشداریدابوو کە تا مانگی داهاتوو ئۆکرانیا لەلایەن هێزی روسییەوە داگیردەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this