وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو بەغدا بەڕێککەوت

0
137

SNN

وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو بەغدا بەڕێکەوت بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ئەو ناوچانەی کە داعشی تێدايە.

وەزارەتی پێشمەرگە رايگەياند: “سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بە مەبەستی دوو کۆبوونەوەی جیای سەربازی و هەواڵگری، شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆکایەتی فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەت، بەرەو بەغدا بەرێکەوتن”.

ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی شاندەکە، دوو کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەک لە نێوان هەواڵگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگری بەرگری عێراق لە  فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکان بەڕێوەبچێت.

راشيگەياند: لەکۆبوونەوەیەکی تریشدا، بڕیارە لە ناو وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و مەترسیەکانی تیرۆریستان، هەنگاوەکان لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، بۆ بەیەکەوە رۆڵ بینین لە راوەدوونان و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش، کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەمینداری گشتی وەزارەت و ئەمینداریەتی گشتی بەرگری بەغدا بەڕێوەبچێت.

کۆبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگەو بەرگری بەردەوامی هەیە و هەردوولا بە ئامانجی بنبڕکردنی تیرۆریستان و پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، لەگفتوگۆدان، هاوکات تاوتوێکردن و بەکردەیی کردنی ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە سوپا لەئەولەویەتی گفتوگۆکاندایە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this