راگەيەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

0
271

SNN

وەزارەتی پێشمەرگەرايگەياند: لە میحوەری يەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپەی هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکمان دەست پێکرد.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش  لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.

باسی لەوەشکرد : لەم ئۆپەراسیۆنەدا، لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی ( 3و5)ی پیادە و لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی( 17و9)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی 70، بەشداریی تێدا دەکەن.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە: شایانی باسە ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێ تا بەتەواوەتی کیۆماڵی ناوچەکە دەکرێت، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی  نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق، لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانە دێ، کە پێشتر کراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this