ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و گفتووگۆ لەسەر پێنج تەوەر دەکرێت

0
200

SNN

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: چوارشەممە 8-12-2021، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

– خستنەڕووی ڕاپۆرتی هەفتانەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

– بابەتی ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیاڵ میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە ڕێکخراوی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.

– خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان – عێراق) بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی وەزیران.

– خستنەڕووی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە 6ـی ساڵی 2021).

– خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە بابەتی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this