
گەنمی-جوتیاران
SNN-
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: بڕی 1.5 ملیۆن تەن گەنم-یان لەجوتیارانی 13 پارێزگا کۆکردۆتەوە، دەشڵێت “دوای 50 ساڵ بۆ دووەمجارە ئەو جۆرە باشەی گەنممان بەدەستهێناوە”.
محەمەد حەنون حەمەدانی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق وتی: “ئەو گەنمەی لە 13 پارێزگا کۆمانکردۆتەوە بڕەکەی 1.5 ملیۆن تەنە”.
وتیشی: “بڕی گەنمی کۆکراوە بەجۆرێکە 1.37 ملیۆن تەن گەنمی دەرەجە یەکە و 76.76 هەزار تەنیش دەرەجە 2ن و 3.78 تەنیشی لە جۆری سێیەمە”.
بەوتەی حەمەدانی، بوونی ئەو ژمارە کەمەی گەنمی پلە 3 بۆ برەوی جوتیار دەگەڕێتەوە بە بەرهەمەکەی کە حەز دەکات باشترین جۆری گەنم پێشکەش بکات.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق وتی: “50 تەنیان لەو گەنمە داوەتە ئاشەکان و لێی کراوەتە نان، دەرکەوتووە باشترین جۆری گەنمە لە 50 ساڵی رابردوودا بۆ دووەمجاری لەسەر یەک”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17