يەکشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

0
3469

SNN-عەلی حەمە سەعید

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لیستی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانەی ئامادەكردووە كە تائێستا مووچەی مانگی 11 یان وەرنەگرتووە، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتەكەش دەڵێت یەكشەممەی داهاتوو مووچەی سێ‌ وەزارەت دابەشدەكرێت و ئەگەرس 200 ملیار دیناركە بگات هەر لە هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دەهێنین.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو: دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكاتەوە و ڕۆژی یەكشەممە 12/12/2021 مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی (سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، وەزاەتی پلاندانان) دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر بڕی پارەی پێویست لە بانقەكان هەبێت ئەوا هەر ڕۆژی یەكشەممە مووچەی وەزارەتەكانی(پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی) دابەشدەكرێن، بۆ ئەومەبەستەش هەموو هەولێك دەدرێت مووچەی ئەو شوێنانەش لەڕۆژی یەك شەممە دابەشبكرێت.

لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەكردەوە: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی ڕەزامەندی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە و تەنها ئەوەماوە وەزارەتی دارایی پارەكە بخاتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بۆیە بەدڵنیاییەوە تاكۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشدەكەین كە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this