گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

0
569
رۆژنامە ئیتاڵییەکان

 

SNN Sport

ئەمڕۆ چوارشەممە 20/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو….

 

 

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

 

  • هەموو شتێک لە 8 رۆژدا یەکلایی دەبێتەوە.
  • گەڕانەوەی خولی ئیتاڵیا نزیکەو رێککەوتنەکە لە کۆبوونەوەی نوێ دەکرێت.
  • سپادافۆرای وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا دەڵێت” 28ی ئایار بڕیار لەسەر دەستپێکی خولەکە دەدەین”.
  • پادشا گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان و ناسر خەلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان بەرەو ئەو ئەستێرە رۆناڵدۆ دەڕوات و دەیەوێت بیگوازێتەوە.
  • ئینزاگی راهێنەر تا 2023 گرێبەستی نوێ دەکاتەوەو یانەی لازیۆ فێرگسۆنێکی تری هەیە.

 

تۆتۆ سپۆرت:

 

  • رۆژی رۆناڵدۆ.
  • دوای 72 رۆژ رۆناڵدۆ گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان لە کۆنتینتاسای شوێنی مەشقەکان و لە کۆتایی وەرزدا بینەری ژمارەی پێوانەیی ئەو یاریزانە بن.
  • ئامانجی سەرەکی ئەو یاریزانە خولی یانە پاڵەوانەکان و تۆپی زێڕینی شەشەمە.
  • ئەمڕۆش یۆڤی ئامادەکارییەکانی بەردەوام دەبێت و دی لێگت و چیزنیش بەشدار دەبن.
  • سپادافۆرای وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا
  • لەمڕۆوە راهێنانی بە کۆمەڵ دەستپێدەکاتەوەو لە 28ی مانگ بەفەرمی کاتی گەڕانەوەی خولەکە دیاری دەکرێت و 13 یان 20ی حوزەیران دەبێت.

 

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:

 

  • تۆپی پێ براوە بوو.
  • راهێنان و رێنمایی تەندروستی چارەسەری کێشەکانی کرد.
  • سپادافۆرای وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا رایدەگەیەنێت” ئیتاڵیا کارەکانی بە رێگایەکی راست دەروات  لەگەڵ تۆپی پێ”.
  • لە 28ی ئەم مانگە کۆبوونەوە بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە دەکرێت.
  • رۆناڵدۆ لە شێوەی خولی یانە پاڵەوانەکان گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان و یەکەم یەکەی مەشقی لە کۆنتینتاسای شوێنی راهێنانەکانی یانەی یۆڤانتۆس ئەنجامدا.
  • لە خولی ئینگلتەرا 6 حاڵەتی کۆرۆنا تۆماردەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this