فراکسیۆنی سەوز گرفتەكانی پارێزگای هەڵەبجە دەگەیەنێتە بەرپرسانی حكومەتی عێراق

0
442

SNN-  عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ هاتووینەتە هەڵەبجە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لە كێشە و گرفتەكانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بكۆڵینەوە و دواتر لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان گفتوگۆ بكەین لەبارەی ڕێكکارەكانی ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ.

جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە 16/3 ی ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەمانتوانی لە نزیكەوە سەردانی هەڵەبجە بكەین و بەشداربین لە خەمی خەڵكی هەڵەبجە ئەمڕۆمان بەدەرفەت زانی كەوەك فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی هەڵەبجە بكەین و لە نزیكەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری ئەم پارێزگایە گفتوگۆ بكەین لەبارەی كێشە و گرفتەكانی سنورەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ لەگەڵ یەكە ئیدارییەكانی ئەم شارە كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی لە پرسی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بكۆڵینەوە بۆ ئەوەی بزانین گرفتەكانی ئەم پارێزگایە لەو ڕووە چین تا لەگەڕانەوەمان بۆ بەغدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستبكەین بە گفتوگۆ لەبارەی ڕێكکارەكانی ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بەڵێنەی بە خەڵكی هەڵەبجەمانداوە سوورین لەسەر جێبەجێكردنی و بە ئەركی سەرشانمانی دەزانین ئەوەی پەیوەندی بە پەرلەمان و حكومەتی عێراقییەوە هەبێت بۆ هەڵەبجە ئەنجامی بدەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this