چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەکی نۆ خاڵی راگەیاند

SNN
بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی عێراق و تێپەڕاندنی چەقبەستوویی دوای هەڵبژاردن، چوارچێوەی هەماهەنگی، دەستپێشخەرییەکی نۆ خاڵی راگەیاند.
بەپێی خاڵی یەکەمی دەستپێشخەریەکە هەموو تانە و سکاڵا پێشکێشکراوەکان لە بواری دەستووری و یاساییەوە لە بەرامبەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن لایەنی دادوەریی پەیوەندیدار و بە رەچاوکردنی رێچکە یاساییەکان جێبکرێنەوە.
ئەوەشهاتووە، کە نابێت سەرنج لەسەر پێکهێنانی حکومەت و نوێنەرایەتیکردن بێت، بەڵکو پێویستە سەرنجەکە لەسەر بەرنامەی حکومەت بێت.
لەخاڵێکی دیکەدا ئاماژە بە، بەرزکردنەوەی توانای سەربازیی هێزە چەکدارەکان بە هەموو بەشەکانیەوە لە سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، دەزگای دژە تیرۆر، حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و پشتیوانیکردنی سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان، کراوە.
پاراستنی حەشدی شەعبی و بەرزکردنەوەی توانا و دامەزراوەکانی و تەواوکردنی بونیادنانی بەپێی یاسا خاڵێکی دیکەی دەستپێشخەریەکەیە، هەر لە خاڵێکی دیکەدا هاتووە، ” کێشەی هاوسەنگیی پەرلەمانی چارەسەر بکرێت، کە بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردن کەموکوڕی دروستبووە، ئەوەش لە رێگەی چارەسەری ورد بۆ گەرەنتیکردنی پەنانەبردن بۆ زۆرینە لە دەرکردنی یاسا و گۆڕانکاریکردن لەوەی پەسندکراوە یان پووچەڵکردنەوەیان”.
لەبارەی چارەنووسی سێ سەرۆکایەتیەکەشەوە هاتووە، هەر سێ سەرۆکایەتییەکە دەچنە ژێرباری رێککەوتنی هێزە سیاسییەکان لەگەڵ رەچاوکردنی نەریتی دەستووری کارپێکراو.
چوارچێوەی هەماهەنگی کە بەرەیەکی شیعە ناڕازییەکانە بەرامبەر بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، نزیکەی 60 کورسییان بەدەستهێناوە، کە ئەوەش کەمترە لە نیوەی ژمارەی کورسیەکانیان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018. هەر یەک لە هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا دوو لایەنی سەرەکی هاوپەیمانیەکەن.
هەواڵی زیاتر
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
1 ڕۆژ لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش